دەربارەی ئێمە

ئاڕ‌بی‌ئێن پلاتفۆڕمێکی بازاڕی ئەلێکتڕۆنییە، کە تایبەتە بە بەرهەمی دەگمەن و گرانبەها و ترێندینگ. پلاتفۆڕمەکەمان بۆ ئەو کڕیارانە دیزاین کراوە کە بەدوای کاڵای تایبەت و پڕ کواڵێتیدا دەگەڕێن، هەر بۆیە کۆمەڵێک بەرهەمی فرەچەشنی تایبەت پێشکەش دەکەین کە لە دیاری بەنرخەوە دەستپێدەکات تا وەکوو کۆکراوە و بەرهەمی ناوازە. تایبەتمەندیێکی تری پلاتفۆڕمەکەمان بریتییە لە مەزادخانەی ئاڕ‌بی‌ئێن، کە دەرفەت دەدات بە کڕیاران بۆ بەدەستهێنانی کاڵای تاک و دەگمەن. ئامانجی سەرەکی ئاڕ‌بی‌ئێن بریتییە لە دابینکردنی ئەزموونێکی بازاڕکردنی ئاسان و لەبار بۆ کڕین و فرۆشتنی کاڵا، پارەدان، گەیاندن، و خزمەتگوزاری کڕیاران بۆ هەر یەکە لە کڕیار و فرۆشیارە تایبەتەکانمان. بە پابەندبوون بەنوێگەری و پێشکەوتن، ئامانجمان دووبارە پێناسەکردنەوەی بازاڕی ئەلێکتڕۆنییە لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان.